AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٣ ١٢:١٧

جەختی ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر زیاد کردنی نەوەی ئێرانی ئیسلامی

جەختی ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر زیاد کردنی نەوەی ئێرانی ئیسلامی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ چوارەمین ڕێوڕەسمی خەڵاتی نیشتمانیی گەنجێتی حەشیمەت، "گەشەی دانیشتووان بە ناوەندێتی بنەماڵە" بە سیاسەتێکی ستراتیژی و یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی دەسەڵات و پێشکەوتنی ئێران زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، لە پەیامێکدا بۆ چوارەمین چالاکیی خەڵاتی نیشتمانیی گەنجێتی حەشیمەت، سیاسەتی "گەشەسەندنی حەشیمەت بە ناوەندێتی بنەماڵە" بە سیاسەتێکی ستراتیژی و یەکێک لە گرنگترین پێکهاتەکانی دەسەڵات و پێشکەوتنی ئێران زانی و جەختی لەوە کردەوە: بێ گومان هەموو ئێرانییەکی بە پەرۆش کە خوازیاری ئایندەیەکی گەش و شکۆمەندە بۆ ئەم خاکە و گەلەکەی پاڵنەر و ئیرادەیەکی بەهێزی دەبێت بۆ بەردەوامیی نەوەی ئێرانییەکان لەسەر ئاستی شارستانیەتێکی ئیسلامی مۆدێرن.

وتیشیان: بەڕێوەبردنی چوارەمین چالاکیی نیشتمانی گەنجێتی حەشیمەت دەرفەتێکی باشە بۆ قسەکردن لەسەر پرسی جددی حەشیمەت. لە نێو پێکهاتەکانی دەسەڵات، پێشکەوتن و گەیشتن بە ئێرانێکی بەهێزتر، پرسی زیادکردنی دانیشتوانی داهاتووی ئێرانی خۆشەویستمان لە هەمان کاتدا پاراستنی هەموو لایەنە خوازراوەکانی چەندایەتی و چۆنایەتی بە یەکێک لە گرنگترین پرسەکان دادەنرێت.

ئەم پرسە ستراتیژی و چارەنووسسازە، کە چەندین جار لەلایەن سەرکردەی شەهید ، لە دەیەکانی ڕابردوودا جەختی لەسەر دەکرایەوە، هەم لە بەدیهێنانی هێزەکان و هەم لە دروستکردن و پێشخستنی چەندین دەرفەتی زانستی، کولتووری، ئابووری و کۆمەڵایەتی، چ لە بەرپەرچدانەوە و نەهێشتنی هەڕەشە و ئیرادەی ناخۆشی دوژمنان، کاریگەرە.
گرنگیدانێکی جددی و بەرفراوان بۆ ئاسانکاری هاوسەرگیری لە تەمەنی لاوێتیدا، دەستەبەرکردنی تەندروستی تاکەکەسی، کە خۆی پشت بە چەند بابەتێک دەبەستێت، پاڵپشتیکردنی منداڵبوون، بەرەوپێشبردنی کولتوورێکی بنەماڵەیی، و ناساندنی نموونەی سەرکەوتوو لەم بوارەدا، کە هەریەکەیان هەنگاوێکی کاریگەرە لەسەر ڕێگای بەهێزکردنی ئێران.

هەروەها ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتە به دروستی بۆ تەواوی میللەت و به تایبەتی لاوان، دەبێته هاوکاری تری ئەو ئاراستەیه .

بێ گومان هەر ئێرانییەکی بە پەرۆش کە خوازیاری ئایندەیەکی گەش و شکۆمەندە بۆ ئەم خاکە و گەلەکەی، پاڵنەر و ئیرادەیەکی بەهێزی دەبێت بۆ درێژەدان بە نەوەی ئێران لەسەر ئاستی شارستانیەتێکی نوێی ئیسلامی. بە قووڵی هیوادارم بە قەرەبووکردنەوەی ئەو کەموکوڕییانەی کە لە ئەنجامی هەندێک سیاسەتی هاوپەیوەند بە حەشیمەت لە ڕابردووەوە هاتوونەتە ئاراوە و بە پەرۆشەوە پەیڕەوکردنی سیاسەتی دروست و ستراتیجی زیادکردنی دانیشتوانی گەنجان و ناوەندییەتی خێزان لەم کاتەدا، نیشتمانە خۆشەویستەکەمان بە سەلامەتی بەو قۆناغە چارەنووسسازەدا تێپەڕێت کە تێیداین، و بە سەرکەوتنی ئیلاهی.

News ID 60874

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha